دوشنبه – ۱۰ تیر – ۱۳۹۸ , 01 – 07 – 2019
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، كارمه‌ندانی ده‌ركراوی زانكۆی بنا‌و، درێژه‌یان به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌م زانكۆیه دا.
كارمه‌ندانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه كه له ڕۆژی شه‌ممه ١ی مانگی پووشپه‌ڕ، به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان كۆبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسان وڵامییان به خواسته‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه و هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار له لایه‌ن “حه‌راسه‌ت”ی زانكووه‌وه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر و سووكایه‌تییان بێكراوه، هه‌روه‌ها كارمه‌ندان ڕاشیانگه‌یاندووه كه هه‌تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان درێژه به كۆبوونه‌وه ده‌ده‌ن.