کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

قوربانی بوونی شه‌ش كرێكار به‌ ڕووداوی شوێنی كار

کشته و زخمی شدن شش کارگر در شهرهای مختلف 1

دوشنبه – ۱۰ تیر – ۱۳۹۸ , 01 – 07 – 2019

کشته و زخمی شدن شش کارگر در شهرهای مختلف 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌ ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی چه‌ندین ڕووداوی شوێنی كار له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌وانه‌، هه‌راز، بۆجنوورد، شیراز، هه‌مه‌دان و كرماشان، لانیكه‌م شه‌ش كرێكار بوونه‌ قوربانی.

له‌ یه‌كه‌م ڕووداو، كرێكارێكی ٤٥ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی گێلاس له‌ هه‌راز به‌هۆی داڕمانی كێو و به‌ربوونه‌وه‌ی به‌رد به‌سه‌ریدا گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی چاڵ هه‌ڵكه‌ن له‌ كاتی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵێكی كه‌شاوه‌رزی له‌ ئاوایی “كه‌لاته‌ نه‌قی” له‌ بۆجنوورد تووشی ڕووداو و به‌ هۆیه‌وه‌ به‌ سختی برینداربوو. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، كرێكارێكی بیناسازیی له‌كاتی كار له‌ بینایه‌كی نیوه‌كاره‌ له‌ بڵواری “حوجره‌ت”ی شیراز، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی میلگرد به‌سه‌ریدا، به‌سه‌ختی برینداربوو. هاوكات كرێكارێكی مه‌عده‌ن له‌ شاری مۆهاجێران له‌ شارستانی به‌هار هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی هه‌مه‌دان به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی به‌رد به‌سه‌ریدا و قووڵبوونی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ ناوه‌ندێكی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له‌ شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی “فه‌رامان” له‌ كرماشان، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی برینداربوو.