به پێی ڕاپۆرتهكان، خۆپیشاندانەکان لە شاری بەغدا و شارەکانى باشورى عێراق بەردەوامن و جەخت لە جێبەجێکردنی داواکارييەکانيان دەکەنەوە و بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنييەکانیشەوە خۆپيشاندەرێک لە گۆڕەپانی وەسبەى له شاری بەغدا کوژرا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی شهممه ٧ی بهفرانبار، هەزاران خۆپيشاندەر لە شاری بەغدا کۆبوونەتەوە و دوپاتيان کردوەتەوه کە کانديدێکی بێلايەنيان دەوێت بۆ پۆستی سەرۆک وەزيرانی عێراق. شایانی باسه، لە گۆڕەپانی وەسبەی بەغدا پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنييەکان و خۆپيشاندەران ڕويداوە، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنييەکانەوە خۆپيشاندەرێک کوژرا. هاوکات لە شارەکانی کەربەلا و نەجەف و بەسڕەش خۆپيشاندانەکان بەردەوامن.