کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی تاڵبان بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سپای ئه‌فغانستان

حمله مرگبار طالبان به ولایت هلمند 1

حمله مرگبار طالبان به ولایت هلمند 1

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٧ی به‌فرانبار، لە هێرشێکی چه‌كدارانی تاڵبان بۆ سەر یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی سپای ئەفغانستان، ١٠ سەربازی ئەفغانستانی کوژران و چەند سەربازێکی دیکە برینداربوون.

بەرپرسانی سپای ئەفغانستان رایانگەیاند، ژمارەیەک چەکداری سەر بە تاڵبان هێرشیان کردووەتە سەر یەکێک لە بنکە سەربازییەکانیان لە شاری هیلمه‌ند و ١٠ سەربازیان کوشتووە. لە هێرشەکەدا جگه‌ لە کوژرانی ١٠ سەربازە، هاوکات ١٨ سەربازی دیکەش برینداربوون. چەکدارەکان لە رێگەی تونێلێکەوە دزەیان کردووەتە نێو بنکە سەربازییەکەوە.