
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوهكان، هێزە ئەمنییەکانی تورکییه لە ماوهی دوو ڕۆژی رابردوودا، ٧١٣ کۆچبەریان لە پارێزگای ئەدیرنەی باکوری ڕۆژئاوای ئهم وڵاته کە لە هەوڵدابوون بەشێوەی نایاسایی بۆ وڵاتی یۆنان بپەڕنەوە، دەستگیر کردووە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی تورکییه ڕاگەیاندووە، یەکەکانی پۆلیس و هێزەکانی پاسەوانیی سنوور، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی کردووە. بەپێی میدیاکان، لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ٧١٣ کۆچبەری نایاسایی بە رەگەز نیپالی، سوری، مەغریبی، ئەفغانستانی، پاکستانی و عێراقی دەستگیرکران. کۆچبەرەکان دوای دەستگیرکردنیان و گرتنەبەری رێکاری یاسایی پێویست لەبارەیانەوە، ڕەوانەی فەرمانگەی کۆچ لە پارێزگای ئەدیرنە کراون.
