
ساڵی ٢٠١٩، ساڵی خۆپیشاندان بوو لە دژی گەندەڵی و هەژاری و نەبونی دادی کۆمەڵایەتی لە زۆربەی وڵاتانی جیهان، کە ئەوەی خاڵی جیاکەرەوە بوو، ئیرادەی بەهێزی خۆپیشاندەران بو بۆ گۆڕانکاری و بەدیهێنانی ئامانجەکانیان، سەرباری سەرکوتکارییەکان و بەکارهێنانی هێز و چەک لە دژیان لە بەشێک لەو وڵاتانە.
لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەرەوە عێراق روبەڕوی شەپۆلێکی بەفراوانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی بووەتەوە و بەهەزاران کەس بەشدارییان تێدا کردووه. خۆپیشانده‌ران داوای روخانی حکومەت و لەناوبردنی ئەو چینە سیاسییە گەندەڵە دەکه‌ن، لەگەڵ گۆڕینی سیستمی سیاسی و ئەنجامدانی چاکسازی راستەقینە. خۆپیشاندانەکانی عێراق بەدەر نەبوو لە بەکارهێنانی توندوتیژی و بەپێی ئامارەکان، تا ئێستا زیاتر لە ٥٠٠ کەس کوژراون و زیاتر له ٢٠ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون. له لایه‌كی دیكه‌وه سەرباری هەڵبژاردنی عەبدولمەجید تێبۆن، وەکو سەرۆکی نوێی وڵات لە جێگەی عەبدولعەزیز بوتەفلیقە، بەڵام خۆپیشاندەرانی جەزائیر سەرۆکی نوێی وڵاتەکەیان رەتدەکەنەوە و داوای رۆشتنی تەواوی دەستەبژێری دەسەڵات و چینی سیاسی گەندەڵی وڵاتەکەیان دەکەن. له لوبنانیش هاوشێوەی عێراق ماوەی دومانگە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی بەرفراوان لە دژی گەندەڵی و هه‌ژاری بەڕێوەدەچێت، هەروەها دوای دەستلەکارکێشانەوەی سەعد حەریری، لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی لوبنان، بەڵام خۆپیشاندانەکان بەردەوامە و خۆپیشاندەران کاندیدکردنی “حەسان دیاب” کە لەلایەن حیزبوڵڵای لوبنانەوە پاڵپشتی دەکرێت. رەتدەکەنەوە. به‌ڵام له ئێران لە ماوەی دوهەفتەی خۆپیشاندانەکانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری رابردوو كه سه‌ره‌تا دژی زیادکردنی نرخی بەنزین ده‌ستی پێ كردبوو و دواتر به خێرایی ئه‌م خۆپیشاندانانه گۆڕا و كولیه‌تی نیزامی كۆماری ئیسلامیی كرده ئامانج، نزیکەی هه‌زار و ٥٠٠ کەس کوژران و به هه‌زاران كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له وڵاتیب فه‌ڕانسه‌ش، به سه‌دان هه‌زار كرێكار، مۆعه‌لیم و كارمه‌ندی به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كان، وێڕای به‌شداری له یه‌كێك له گه‌وره‌ترین مانگرتنه‌كانی ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه، به به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندان له ئاستی شه‌قامه‌كانی ئه‌م وڵاته ناڕه‌زایه‌تییان له ئاست گڵاڵه‌ی خانه‌نشین كراوی له لایه‌ن “ئێمانوئێل ماكرون” سه‌رۆك كۆماری فه‌رانسه دره‌بڕی.ئه‌مه له كاتێكدایه كه زیاتر له ساڵێک بەسەر خۆپیشاندانی جلیقه زەردەکان تێپەڕی و خۆپیشاندەران هەروا بەردەوامن.
لە هێندستان دەرکردنی یاساییەک رێکارەکانی پێدانی رەگەزنامەی بە هاوڵاتیانی نا مسوڵمان ئاسان دەکرد، ئەوەش دابەشکاری لە وڵات‌دا دروست کرد و به هەزاران كه‌س رژانە سەر شەقامەکان و پێکدادان و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروست کرد و بەهۆیەوە ژمارەیەک خۆپیشاندەر کوژران. سەرباری سەرکەوتکردنی خۆپیشاندەران و بەکارهێنانی هێز لە دژیان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، لە کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەرەوە خۆپیشاندانەکان لە شیلی بەردەوامە، بەڵام خۆپیشاندەران سوربوون لەسەر داواکانیان کە داوای چاکسازی ریشەییان دەکرد و دژی بەرزکردنەوەی نرخی سوتەمەنی و شمەک بوون. به سەدان هەزار کەس لە مانگی ژۆئه‌نه‌وه لە هۆنگ کۆنگ رژاونه‌ته سەر شەقامەکان و داوا ده‌كه‌ن حکومەت وەڵامی داواکارییەکانیان بداتەوە. له وڵاتی بۆلیویش ماوەی چەندین هەفتەیه كه خۆپیشاندان دژی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی له‌م وڵاته به‌ڕێوه‌ده‌چێت. وه لە سەرەتای مانگی دێسامبره‌وه جارێکی دیکە خۆپیشاندان شەقامەکانی کۆڵۆمبیای گرتەوە. خۆپیشاندەران داوای سیستمی کۆمەڵایەتی دادپەروەر و وەبەرهێنانی زیاتر لە بواری پەروەردە و تەندروستی و پاراستنی چالاکوانانی مەدەنی دەکەن، لەگەڵ جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی ئاشتی لەگەڵ چەکدارانی بەرەی فارک.
