
ڕۆژی هه‌ینی ٦ی به‌فرانبار، پۆلیسی شیلی به كه‌ڵك وه‌رگرتن له گازی فرمێسكرێژ و ماشینی ئاوپاش، هێرشی كرده سه‌ر ڕیزی ناڕازییان له سانتیاگۆ پێته‌ختی ئه‌م وڵاته.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، پۆلیسی شیلی كه به‌نیاز بوو له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی گازی فرمێسكرێژ و ماشینی ئاوپاش بڵاوه به ناڕازییان له مه‌یدانی “ئیتالیا” بكات، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران سه‌رئه‌نجام ئه‌م مه‌یدانه‌یان خسته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیانه‌وه. شایانی باسه، سه‌رۆك كۆماری شیلی یه‌كێك له داخوازییه‌كانی خۆپیشانده‌ران سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری ئه‌م وڵاته په‌سه‌ند كردووه، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه نه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه ده‌وری نوێی خۆپیشاندانه‌كان درێژه‌ی نه‌بێ. ئه‌مه له كاتێكدایه كه سه‌رۆك كۆماری شیلی ڕاگه‌یاندووه كه گشتپرسی بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێ، له كۆتاییه‌كانی مانگی ئاوریلی ساڵی ٢٠٢٠ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
