كرێكارانی كارخانه‌ی هێپكۆی ئه‌راك ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی به‌فرانبار، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی دوو مانگ له حهقدهستهكانی، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و كۆبوونه‌ته‌وه. كرێكارانی ناڕازیی له‌مباره‌وه ده‌ڵێن: تا كاتێك كه حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی سه‌رماوه‌ز و خهزهڵوهرهیان پێ نه‌درێ و بارودۆخی سه‌هامداری ئه‌م كارخانه‌یه دیاری نه‌كرێ ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرن.