ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی به‌فرانبار، به‌هۆی ڕوودانی چه‌ند ڕووداوی شوێنی كار له شاره‌كانی شه‌هریار، خوزستان، كرمان، پیشوا، شیراز، قه‌زوێن و گورگان، لانیكه‌م ٨ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا.
له یه‌كه‌م ڕووداو، كرێكارێكی ٣٠ ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی كار له كارگه‌یه‌ك له “شارباغستان” له شه‌هریار، به‌هۆی گازگرتوویی گیانی له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، شۆفیری لۆدێری ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئۆستانی خوزستان له‌كاتی گه‌یاندنی یارمه‌تی به خه‌ڵكی لێقه‌وماوی ئه‌هواز، تووشی به‌رق گرتوویی بوو و گیانی له‌ده‌ستدا. له سێهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی بیناسازیی له‌كاتی كار له پڕۆژه‌یه‌كی نیوه‌كاره له شاری كرمان، تووشی به‌رق گرتوویی بوو و گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ٢٦ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له شاری پیشوا له ئۆستانی تاران، به‌هۆی به‌رق گرتوویی گیانی له‌ده‌ستدا. له پێنجه‌م ڕووداودا، به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له مه‌سیری “ئیسفه‌هان بۆ شیراز”، دوو كارمه‌ندی ئیداره‌ی پۆستی شیراز گیانیان له‌ده‌ستدا. له لایه‌كی دیكه، ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كرێكارێكی ٤١ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له حه‌وزێكی بارهێنانی ماسی له جاده‌ی قه‌زوێن، به‌هۆی كه‌وتنه ناو حه‌وزه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا ژنێكی ٥٥ ساڵ ته‌مه‌ن له گورگان، له‌كاتی كار به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له باڵاخانه‌یه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا.