به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، خۆپیشانده‌ران له هۆنگ كۆنگ له ڕۆژی كریسمه‌س و به له‌به‌ر كردنی جلی ڕه‌ش، له ناوه‌نده‌كانی كڕین له‌م وڵاته ده‌ستیاندایه خۆپیشاندان.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه شه‌قامه‌كانی هۆنگ كۆنگ ڕۆژی چوارشه‌ممه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی جێژنی كریسمه‌س، شایه‌تی تێكهه‌ڵچوونی خۆپیشانده‌ران له‌گه‌ڵ هێزكانی دژه شۆڕش بوو. هه‌روه‌ها هه‌واڵنێریی رویتێرز ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه هێزه‌كانی پۆلیس بۆ بڵاوه‌پێكردن به ناڕازییان، گازی فرمێسڕێژیان به‌كار هێناوه. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای سه‌ركه‌وتنی لایه‌نگرانی دێمۆكراسی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌حه‌للی، خۆپیشاندانه‌كان كه له شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه له‌م وڵاته ده‌ستی پێكردووه، هه‌روا به‌رده‌وامه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناڕازییان سه‌ره‌ڕای پاشه‌كشه‌ی ده‌وڵه‌تی مه‌حه‌للی له په‌سه‌ندكردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ی تاوانبار به چین، چه‌ندین داخوازیی دیكه‌یان وه‌ك به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و به‌رته‌سك نه‌كردنه‌وه‌ی ئازادییان هێناوه‌ته گۆڕێ.