به‌وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی فیلیپین، به‌هۆی تووفانێك كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی به‌فرانبار، ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌م وڵاته گرتبووه‌وه، لانیكه‌م ١٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
“تووفانی فانفۆن” به خێرایی ١٩٥ كیلومیتر ڕۆژی چوارشه‌ممه بووه هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی زیانێكی ماڵی زۆر له‌م وڵاته. به‌هۆی ئه‌م تووفانه، هێڵی ئینتێرنێت له هه‌ندێ له ناوچه‌كان پچڕاوه و به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئێستادا ئیمكانی ئه‌وه نییه كه ڕێژه‌ی زیانه‌كان به‌راورد بكرێ. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ٦ ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش به‌هۆی ڕووداوی تووفانی “هایان”، زیاتر له ٧ هه‌زار و ٣٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدابوو.