رێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور له‌دژى به‌كارهێنانی توندتیژی بەرامبەر بە رۆژنامه‌نوسان، داوای یاسایی له‌سه‌ر پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا تۆماركردووه.
رێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور (RSF) كه بارەگای سه‌ره‌كی له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕانسه‌یه، به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر بە پەیامنێران، داوای یاسایی لەسەر پۆلیسی پاریس تۆمار كردووه و سکرتێرى گشتى رێکخراوەکەش، رایگەیاندووه: پێویسته به‌رپرسانی فه‌ڕانسه بۆ رێگریكردن له برینداربوونی رۆژنامه‌نوسان، چاو به رێگاكانی رێكخستنی گشتی پۆلیسدا بخشێننه‌وه. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی رێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور دوا ئه‌وه دێت، ١٣ رۆژنامه‌نوس له کاتى خۆپیشاندانه‌كاندا و به‌هۆی به‌كارهێنانی گولـله‌ی پلاستیكی و گازی فرمێسكڕێژه‌وه له‌لایەن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه برینداركراون. به‌پێی راپۆرتی رێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور، له ماوه‌ی شه‌ش مانگ خۆپیشاندانی جلیقه زه‌رده‌كان، ٥٤ رۆژنامه‌نوس به‌هۆی توندوتیژییه‌كانی پۆلیسه‌وه برینداربوون.