کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پچڕانی ئینترنێت له‌ چه‌ندین ئوستانی ئێران

download 2

download 2

هاوکات لەگەڵ تووندتر بوونی باروودۆخی ئەمنیەتی لە چەندین شاری ئێران بە بۆنەی ٥ی بەفرانبار، وەزارەتی پەیوەندی و تێکنۆلۆژی ڕژیمی ئێران، لەگەڵ پەسەندی پچڕانی ئینتەڕنێت لە چەندین شاردا، بۆ پاساوی ‌‌هێنانەوە ئەو کارەی ئەمنیەتی ڕاگەیاند.

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی بەفرانبار، هەواڵنێری ئیلنا هەر لەم پەیوەندییەدا لە زمانی سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئەم وەزارەتخانەیە، پچڕانی ترافیکی نێونەتەوەیی هێڵی ئینتێرنێتی تەلەفونی بە ” بڕێاری ناوەندە ئەمنیەتییەکان” ناو برد و ڕایگەیاند کە ئەگەری زۆر بوونی ئۆستانەکان بۆ ژێر ئەم بڕیارە هەیە. تا ئێستا ئۆستانەکانی: “کوردستان، ئەلبۆرز، زەنجان و فارس، ئیسفه‌هان و چه‌ندین شاری دیكه‌ تووشی ئەم گرفتە بوون.