به پێی ڕاپۆرتهكان، خۆپيشاندان له عێراق درێژهی ههیه و لە شارهكانی بەغدا و نەجەف چەند ڕێگايەکی سەرەکی لەلايەن خۆپيشاندەرانەوە داخران و لە کەربەلاش ڕوبەڕوبوونەوە لە نێوان خۆپيشاندەران و هێزە ئەمنييەکان ڕوويدا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، خۆپيشاندانەکانی گۆڕەپانی تەحرير بەردەوامە و خۆپیشاندەران رێگای “محەممەد قاسميان” کە یەکێک لە رێگە سەرەکییەکانی شاری بەغدایە، داخستووە. ههروهها لە شاری نەجەف خۆپيشاندەران پردی کوفە و چەند ڕێگەيەکی سەرەکی ئەو شارەيان داخستووە و لەشاری کەربەلاش بەهۆی ڕوبەڕوبوونەوەی خۆپيشاندەران و هێزە ئەمنييەکان چەند خۆپيشاندەرێک برينداربوون. هاوکات بە بەردەوامی خۆپيشاندەران لە گۆڕەپانی خۆپيشاندانەکانەوە کانديدی لايەنە سياسييەکان بۆ پۆستی سەرۆک وەزيران ڕەتدەکەنەوە.