ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی هێپكۆ له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بینای ئوستانداریی مه‌ركه‌زی له شاری ئه‌راك كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی یه‌كێك له كرێكاران له كۆبوونه‌وه‌كه ، سه‌ره‌ڕای په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی كرێكاران، سه‌ره‌كی ترین خواسته‌ی كرێكاران، ڕوون كردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی سه‌هامی ئه‌و كارخانه‌یه و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م شیركه‌ته‌ن. كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته ڕایگه‌یاند: تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان ده‌ست له كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین هه‌ڵناگرن.