ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی ئیداره‌ی ئاو و فازڵاوی ڕامهۆرمۆز له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه.
ناڕازییان كه ڕۆژی شه‌ممه‌یش ده‌ستیان دابوه به مانگرتن، ڕایانگه‌یاند كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی ئابفای ئه‌مشاره به بیانوی جۆرواجۆر له‌وانه نه‌بوونی پاره، له په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانی كرێكاران خۆده‌بویرێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كرێكاران هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.