به پێی ڕاپۆرته‌كان، مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی هێڵی ئاسن لە شاری پاریس و لە چەند شارێكی دیكەی فەڕانسه دژبە ریفۆرمی خانەنشینی به‌رده‌وامه و بە هۆیەوە تائێستا زۆربەی گەشت و میترۆكان راوەستاون.
مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی هێڵی ئاسن و سازمانی گواستنه‌وه‌ی شاری پاریس، له ناڕه‌زایه‌تیی به گه‌ڵاڵه‌ی ده‌وڵه‌تی ماكرون بۆ گوڕانكارییه‌كانی ریفۆرمی خانه‌نشینی له ڕۆژی ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌زه‌وه هه‌روا به‌رده‌وامه. ده‌وترێت، كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه له‌گه‌ڵ ئێتحادییه كرێكارییه‌كان له ڕۆژی پێنجشه‌ممه بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه. به‌م هۆكاره‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه مانگرتنه‌كان بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته به‌رده‌وام بێت.