به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له كۆی ١٥٠ كرێكاری شاغڵ له كارخانه‌ی فوولادی قه‌زوێن، له سه‌ره‌تای مانگی سه‌رماوه‌زه‌وه هه‌تا ئێستا، ٢٣ كرێكار ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره به‌دوای ته‌واو بوونی قه‌رارداده‌كانیان له‌سه‌ركار ده‌ركراون.
شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه كه له‌سه‌ر كار ده‌ركراون له كرێكارانی به‌ئه‌زموونی كارخانه بوون كه به‌دوای داخرانی كارخانه له نێوان ساڵه‌كانی ٩٦ و ٩٧ له‌سه‌ر كار بێكار كرابوون و ساڵی ڕابردوو سه‌رله‌نوێی له لایه‌ن كارفه‌رماوه گه‌ڕێندرابوونه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له سه‌ره‌تای مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵه‌وه سه‌ره‌ڕای په‌رداخت نه‌كردنی بڕی دوو مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان، له‌سه‌ر كار ده‌ركراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ریشه‌وه، حه‌قی بیمه‌ی كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه.