ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی علووم پزیشكی ورمێ له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حقووقه دواخراوه‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه زانكۆی علووم پزیشكی بڕی ١٣ مانگ كارانه، ٤ مانگ زێده‌كار و هه‌روه‌ها حه‌قی لیباس و ماڵیش پێیان قه‌رزداره. ده‌شڵێن: كارمه‌ندانی خزمه‌تگوزاری و شیركه‌تی شاغڵ له ناوه‌ندی ده‌رمانی ئه‌م زانكۆیه، ٣ مانگه حقووقه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه. كارمه‌ندانی ناڕازیی هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار به مه‌به‌ستی پێدانی حقووقه دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ به‌رپرسێك وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بووه.