مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی ڕاده‌ست كردنی مه‌وادی غه‌زایی له گه‌وره‌ڕێكان و فڕۆكه‌خانه‌كان له ئه‌یاله‌تی هاوایی ئه‌مریكا، ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی سه‌رماوه‌ز پێ نایه ناو سێهه‌مین ڕۆژی خۆیه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوكان، كرێكارانی شیركه‌تی ڕاده‌ست كردنی مه‌وادی غه‌زایی “هۆنۆلۆلۆ” له ناوه‌ندی ئه‌یاله‌تی هاوایی له ئه‌مریكا، له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م ئه‌یاله‌ته له ناڕه‌زایه‌تیی به ئاستی له خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئیمه‌نی و ڕه‌چاونه‌كردنی بێهداشت، له سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه. ئه‌م كرێكاران به‌دوای ته‌واوبوونی قه‌راردادی كاریان له مانگی دێسامبری ئه‌مساڵ، سه‌رقاڵی وتووێژ له‌گه‌ڵ كارفه‌رمان سه‌باره‌ت به بردنه‌سه‌ری ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان،به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نه‌بووه. ئه‌م كرێكارانه له رێستوورانه‌كان، كافه‌تریاكان و ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنانی شیرینی له فڕۆكه‌خانه كار ده‌كه‌ن. ئه‌م كرێكارانه ده‌ڵێن: زۆربه‌ی كارمه‌ندانی مه‌وادی غه‌زایی به لانیكه‌می حه‌قده‌ست واته ١٠ دۆلار له سه‌عاتدا كار ده‌كه‌ن، له‌حاڵێكدا كه مامناوه‌ندی حه‌قده‌ستی كرێكاران له هه‌ر كاتژمێرێكدا ١٢ دۆلاره.