ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی سه‌نعه‌تی “دوودێ فام” له شاری دزفوول، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركردنی نوێنه‌ری كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه و به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م كارخانه‌ی ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان له‌مباره‌وه ڕایانگه‌یاندووه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌م شیركه‌ته به‌دوای په‌یگیریی نوێنه‌ری كرێكارانی كارخانه بۆ وه‌دیهاتنی داخوازیی كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه له‌وانه، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕێزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، ناوبراوی له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه و به حه‌راسه‌ت فه‌رمانی كردووه كه نه‌هێڵن بێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی. ئه‌م كرێكارانه كه ژماره‌یان ٧٠ كه‌س ده‌بێ، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه سه‌ركاری نوێنه‌ری كرێكاران و به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كانن.