2017-03-09 | ۱۳۹۵-۱۲-۱۹
سه‌باره‌ت به چه‌ند پرسێكی گرێنگی سیاسی
پرسیار: سه‌باره‌ت به هاتنه سه‌ركاری ترامپ له‌ئه‌مریكا یهكدانهوهی جۆراوجۆر هه‌یه.
ده‌ووترێت كه په‌ڕه‌سه‌ندنی ڕه‌وتی ڕاستگڕای تۆندڕهوو نێشانه‌ی ئه‌وه‌یكه ئهولگووی نێولێبرالی كه له‌حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا بۆ سه‌رده‌مێك ڕێگای بۆ گه‌شه‌ی سه‌رمایه خۆش كرد و وه‌كوو ڕێگاچاڕهیهك بۆ هێنانهدهڕی سه‌رمایه‌داری له‌قه‌یران چاوی لێ ده‌كرا، به‌ڕانبه‌ر به قه‌یرانی ئه‌م دهوڕهیه نه‌یتوانی وڵامدهڕهوه بێت. پرسیاری ئه‌وه‌یه كه ئێوه له‌سه‌ر بناغه‌ی كام فاكتورگهڵێك ده‌ڵێین كه نێولێبرالیزم ئێتر وڵامدهڕهوه نێیه، به‌وجۆره‌ی كه ڕاپورتی پلینومی كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران‌دا باستان كردووه؟
وڵام: یه‌كه‌م، سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانی ئابوریی جێهانی له‌سیاسه‌تی نێولێبرالیستیهوه نێیه، به‌ڵكوو ئه‌م قه‌یرانه له‌زاتی نێزامی سه‌رمایه‌داری و له ناتهبایهكانی ده‌ڕۆنی ئه‌و نێزامه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. ناتهبایهگهڵێكی وه‌كوو، ناكۆكی نێوان خه‌سڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌مهێنان و خه‌سڵه‌تی تایبه‌تی خاوه‌نداریه‌تی، ناكۆكی نێوان به‌رهه‌مهێنان و مهسڕهفكردن، ناكۆكی نێوان به‌رنامه و تێكه‌ولێكه، مه‌یلی دابه‌زینی ڕێژه‌ی قازانج و چه‌ند ناته‌بای دیكه. هه‌ڵسه‌نگاندنی قه‌یرانه‌كانی جێهانی سه‌رمایه‌داری نابێت تائاستی هه‌ڵسه‌نگاندنی نێولێبرالیزم وه‌كوو یه‌ك سیاسه‌تی ئابۆری دیاریكراو داببزینێن. دووه‌هه‌م، له‌هه‌مان كاتدا كه ده‌توانین ئه‌و ڕاستیه ببێنێن كه په‌ڕه‌سه‌ندنی ڕه‌وتی ڕاستگه‌رای تۆندڕهوو له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا كه‌م زۆر هاوكاته له‌گه‌ڵ شكستی به‌رنامه‌ی ئابۆری نێولێبرالی، به‌ڵام به‌وه‌شه‌وه نابێت هاوكات بوونی ڕه‌وته ئابۆرییهكان و گۆڕانكارییه سیاسیه‌كان یه‌ك به یه‌ك ته‌سه‌وه‌ر بكه‌ین گۆاستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌سۆسیال دیموكراته‌كان به‌ڕه‌وو هێزه‌كانی ڕاستی مام ناوه‌ند و ته‌نانه‌ت ڕاستی تۆندڕهویش وه‌كوو ترامپ، ده‌توانی ڕووداوێكی سیاسی سه‌ربرده بێت. هاوته‌ری دیتنی گۆڕانكارییه سیاسیه‌كان له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه ئابۆری لهلێكدانهوهدا ده‌بێت تا ڕاده‌یه‌ك به‌پارێز بێن. به‌مجۆره یه‌كاویه‌ك فه‌رزكردنی ئابۆری و سیاسه‌ت نێگه‌رانی هاوبه‌شی ماركس و ئنگلسیش بوو. پێویسته چاوه‌ڕۆان بێن كه بنبه‌ستی ئابۆری سه‌رمایه‌داری توفانگهڵێكی سیاسی بههێزتریشی به‌دواوه بێت.
به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كه نێولێبرالیزم له‌م سهڕدهمهدا ئێتر وڵامده‌ره‌وه‌ی نێزامی سه‌رمایه‌داری بۆ هاتنه‌ده‌ر له‌قه‌یران نێیه، پێویسته پێش هه‌موو شتێك تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌و سیاسه‌ته ئابۆرییه دیاریكراوه بناسین. بڕێار بوو نێولێبرالیزم ده‌ستی دامه‌زراوه ئابۆرییهكان له‌به‌ڕێوه‌بردنی كاری خۆیان به‌جۆرێك ئاوه‌ڵا بكات كه ئه‌وان بتوانن خۆیان و به‌بێ ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت به‌رپرسایه‌تی بهڕهووپێش بردنی ستراتیژی ئابۆری خۆیان و ئه‌ستۆ بگرن، بڕێار بوو ده‌وڵه‌ت ته‌نیا ڕێوشوێنی رهكهبهڕیایهتی ئازادانه‌ی ئه‌وان ته‌نزیم بكات وه‌كوو یاسا به‌ڕێوه‌ی به‌ڕێت. بڕیار بوو نێولێبرالیزم هه‌لی كار بڕه‌خسێنێ و ده‌وڵه‌ته‌كان له‌ده‌ست وپه‌نجه نه‌رمكردن له‌گه‌ڵ كێشه‌ی بێكاری و ئاسه‌واره‌كانی دهربههاوێژێت. بڕیار بوو ده‌وڵه‌ت خزمه‌تگۆزاری گشتی، زه‌وی، ئاو و ژینگه‌ش بێنێته ناو بازاره‌وه. به‌مجۆره بواره‌كانی كه‌رتی گشتی له فێركردن و بارهێنانه‌وه تا بێهداشت تا ئاو و به‌رق و گۆاستنه‌وه‌ی شاری تا زه‌وی و سه‌رجه‌م ژینگه و ته‌نانه‌ت پولیسی مرور و به‌ڕێوه‌بردنی زیندانه‌كانیش هه‌مووی ته‌سلیمی دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت بكرێت. بڕیار بوو ده‌وڵه‌ته‌كان سۆكبار و كهمخهرج بن و بوروكراسی ده‌وڵه‌تی به‌لانی كه‌می خۆی بگات. بۆ ئه‌م سیاسه‌ته ئابۆرییه دیموكراسی بڕێتیی بوو له پێكهێنانی ئێمكانی بهڕۆاڵهت یه‌كسان بۆ به‌ده‌ستهێنانی قازانج و داهات و كار بۆ هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا. هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م سیاسه‌ته به‌ڕانبه‌ر به ئابۆری سۆسیالیستی فرموله كرا بوو. به‌ڵام نێولێبرالیزم له‌هیچ وڵاتێك، ئه‌و جۆره‌ی كه بێرمهندهكانی گه‌ڕه‌كیان بوو به كاملی به‌ڕێوه نه‌چوو. ئه‌م سیاسه‌ته له‌ژێر زه‌ختی خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌وام ناچار له پاشه‌كشه و داشكاندنی سیاسه‌ته‌كانی بوو. به‌هه‌مووی ئه‌مانه‌شه‌وه نێولێبرالیزم بۆ ده‌وره‌یه‌ك، هه‌ر وه‌كوو ئێوه‌ش ئاماژه‌تان پێیدا سه‌رمایه‌داری بۆ هاتنه ده‌ر له قه‌یران ڕێنۆێنی كرد.
ناتهباێكی چاڕهههڵنهگر نێولێبرالیزم له‌ناخی ئه‌و سیاسه‌ته دایه، لهلایكهوه له‌ڕووی نه‌زه‌رییه‌وه بازاری ئازاد و كێبه‌ركێی ئازادی ده‌ویست و ده‌وڵه‌ته‌كانی هان ده‌دا بۆ ئهوهێكه پاریزگاری له‌كێبه‌ركێی ئازاد بكه‌ن، لهلایكهی دیكه‌وه له‌بۆاری چاڵاكی بهكردهوهدا دهیدێت كه ئابۆری سه‌رمایه‌داری سه‌ربه‌خۆ له بێروبۆچۆنی ونهزهرییهی ئه‌وان كارتیل و كۆمپانیای گه‌وره‌ی چه‌ند نه‌ته‌وه‌یی پێك دێنێت. دهیدێت كه ئه‌م دامه‌زراوه ئابۆرییه زه‌به‌ڵاحانه به‌شیوه‌یه‌كی سڕۆشتی و جاروباریش به‌شیوه‌ی پیڵانگێڕانه ئێمكانی كێبه‌ركێی ئازاد لهكۆمپانیه چكۆلهترهكان زهۆت ده‌كه‌ن. له‌م سه‌رده‌مه له ژیانی نێزامی سه‌رمایه‌داری زیاتر له هه‌ر سه‌رده‌مێكی دیكه مافیاگهڵێكی ئابۆری پێكهاتن كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی قازانجی زۆرتر به‌ئاسانی هه‌موو بایخه ئه‌خلاقی و ته‌نانه‌ت یاساكانیش دهنێنێه ژێر پێ و سهردهكێشنه هه‌موو گۆشهوكناری ژیانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا.
پسپورانی ئابوری نێولێبرال كه به له‌خۆبایی بوونێكی ته‌واو، ئابۆریزانانی سۆسیالیستیان ڕه‌ت ده‌كرده‌وه و قسه‌یان كۆتایی مێژوو ده‌كرد، ئێدیعایان ده‌كرد كه سه‌رمایه‌داری پێ ناوه‌ته سه‌رده‌می سه‌قامگیری و میكانیزمه‌كانی چاكسازی و بهڕهووپێش چوونی خۆی به‌رده‌وام له‌ناو خۆیدا به‌رهه‌م دێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ هاتنی قه‌یرانی ئابۆری ساڵه‌كانی 2007 و 2008 به‌ته‌واوی غافلگیر بوون. ئه‌وان نه‌یانتوانی هاتنی ئه‌و قه‌یرانه پێشبێنی بكه‌ن، نه‌یانتوانی هۆكاری ئه‌و قه‌یرانه ڕوون بكه‌نه‌وه، نه‌یانتوانی ڕێگای هاتنه‌ده‌ر له‌م قه‌یرانه نێشان بده‌ن. ده‌وڵه‌ته‌كانی سه‌رمایه‌داری و له‌سه‌رووی هه‌مووانه ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا به‌خێرایی بۆچۆنه‌كانی ئابۆری نێولێبرالهكانی وه‌لا نا و بۆ پێشكردن له داڕمانی ئابۆری ڕووی كرده‌وه سیاسه‌تی ئابۆری ده‌وڵه‌تی و شیوهدهوڵهتی. ئه‌م قه‌یرانه ئێنسجامی نه‌زه‌ری ئابۆری نێولێبرالی شیواند. ده‌وڵه‌ته‌كان به‌په‌ڵه كه‌وتنه یارمه‌تیدا به‌بانكه‌كان و سهرۆهتی گشتی كۆمه‌ڵگایان به قۆرگیاندا كرد داكوو پێش به ئیفلاسی یه‌ك له‌دوای یه‌كی ئه‌وان بگرن. ئه‌وانه‌ی كه تا دویكه ئێدیعایان ده‌كرد هه‌ڵی كار ده‌ڕه‌خسێنێن ڕوویان كرده بێكاركردنی به‌ربڵاو. سیاسه‌تی نێولێبرالی ئاو و زه‌وی ژینگه‌ی بێ پهڕۆا هێنا بۆ خزمه‌ت كۆكردنه‌وه‌ی قازانج. ئه‌م سیاسه‌ته دنیای له‌به‌رده‌م كاڕهساتێكی گه‌وره دانا بوو. ده‌وڵه‌ته‌كان له‌ژێر زه‌ختی بێروڕای گشتی، له كۆبوونه‌وه‌ی پاریس ناچار بوون پێداچوونه‌وه‌یه‌كی جێددی له‌م بواره‌دا بكه‌ن. ده‌وڵه‌ته‌كان تووشی قه‌رز و كهسری بۆدجهێكی خه‌یاڵی بوون. كه‌مكردنه‌وه‌ی باج له‌سه‌ر كۆمپانیه‌كان بوو به هۆی دابه‌زینی به‌رچاوی خزمه‌تگۆزاری گشتی و ده‌وڵه‌ته‌كان له‌ژێر زه‌ختی خه‌باتی جه‌ماوه‌رییدا ناچار بوون ڕه‌وتی كه‌مكردنه‌وه‌ی باج بۆ سه‌ردا هات كه یه‌كێك له تهوهڕه سهڕهكیهكانی سیاسه‌تی ئابۆری و نێولێبرالی بوو، ڕابگرن. ئابۆریزانانی نێولێبرال ئه‌وانه‌ی كه له‌ژیاندا بوون مڵیان به خانه‌نشینی پێش وه‌ختدا و ئه‌وانه‌ی كه له ژیاندا نه‌مابوون كتیبه‌كانیان ورده‌ورده له‌لیستی كتیبه ده‌رسیه‌كانی زۆربه‌ی زانكوكان لابران. گه‌ڵێك كه‌س چوونه‌وه سوراغی ماركس تا به‌ڵكوو تهوزیحێكی عه‌قلانی و زانستی بۆ ئه‌و تووفانهی كه كه‌وتوبووه ڕێ بدوزنه‌وه. چه‌ندین بزوتنه‌وه‌ی به‌هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌كوو: “فڕۆمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان”، “بزوتنه‌وه‌ی داگیركردنی وال ئهستریت” ، “بزوتنه‌وه‌ی 99%كان” ، “بزوتنه‌وه‌ی شهوزیندهداران”، سه‌ریان هه‌ڵدا .هێندێك ده‌وڵه‌ت له‌ڕووی ئابۆریه‌وه ئێفلاسیان هێنا و هێندێكیش كه‌وتنه به‌رده‌م ئێفلاس هێنان. ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شیواو و شه‌ری مه‌نته‌قه‌یی و نیابه‌تی كه‌وته ڕێ. هه‌مووی ئه‌وانه نێشانهگهڵێكن بۆ ئێسباتی شكستھێنانی ئه‌م سیاسه‌ته.
به‌ڵام ڕه‌وتی ڕاستی تۆندڕه‌و كه له‌هێندێك شوێن به‌درۆشمی “گۆڕان” سه‌ری له سندووقه‌كانی ده‌نگدان ده‌رهێناوه، له‌ڕووی ئابۆرییهوه هیچ پڵانێكی بۆ ده‌ربازكردنی نێزامی قه‌یران لێ دڕاوی سه‌رمایه‌داری له‌م بارودۆخه‌ی كه تێیدایه، نێیه. هه‌ر بۆیه ئه‌م ره‌وته زۆر زووتر له‌وه‌یكه ته‌سه‌وه‌ر ده‌كرێت، ناچار ده‌بێت مه‌یدان چۆڵ بكات. به‌ناو بانگترین ڕۆاڵه‌تی ڕاستی مام ناوه‌ند له فه‌رانسه كه ئومێدی یه‌كه‌می سهروكۆماری له‌هه‌ڵبژاردنی مانگی ئاوریلدا بوو، ته‌نیا له‌ئاكامی له‌قاودانی گه‌نده‌لی دارایی هاوسهڕهكهی چۆته خواره‌وه‌ی لیستی ڕاپرسیهكانهوه له‌خۆدی ئا‌مریكا قسه‌كانی جه‌نجالی دونالد ترامپ له‌گه‌ڵ شه‌پۆڵێك له ناڕه‌زایه‌تی بهڕێنی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕه‌وو ڕوو بووه‌وه. ڕه‌وتی جێهانی بوونی سه‌رمایه ریشه‌یی تر و چاڕهههڵنهگرتر له‌وه‌یه كه سیاسه‌ته‌كانی ترامپ سه‌باره‌ت به پشتگیری له پێشه‌سازی ناوخۆ، بتوانی پێشی بكرێت. پروپاگه‌ندی ترامپ سه‌باره‌ت به ئهولویهتدان به ئابۆری ناوخۆ له‌ڵایه‌ن مودیرانی سهڕهوهی دامه‌زراوه چه‌ند نه‌ته‌وه‌ییه‌كان گاڵـتهی پێ ده‌كرێت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه به‌واتای ئه‌وه‌ی نێیه كه ئێمه مه‌ترسی سیاسی ره‌وتی ڕاست له‌م دهوڕهیهدا به كه‌م بگرین. چۆنكه ئه‌م ره‌وته به‌م ئامرازانه‌ی ده‌سه‌ڵات كه له ده‌ستی دایه هه‌ر له‌و ماوه كۆرتهشدا ده‌توانی گه‌لێك كاڕهساتی پێشبینی نه‌كراو بخۆلقێنێت.
پرسیار: به‌ڕانبه‌ر دیارده‌ی ترامپیزم و په‌ڕه‌سه‌ندنی ڕاستگه‌رایی له‌نێو حیزب و ده‌سه‌ڵات له‌وڵاتانی ڕۆژئاوادا ئێمه شاهێدی هاتنه ڕووی جهڕهیانگهڵێكی چه‌پ وه‌كوو سیریزا و پۆدوموس و… بووین. پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌م ڕه‌وتانه تا چ ڕاده‌یه‌ك ده‌توانن به‌دیلی چه‌پ و ڕادیكال و سۆسیالیستی بن و ئه‌ركی ئێمه له‌م بابه‌ته‌وه چێیه؟
وڵام: بێگومان جهڕهیانگهڵێكی وه‌كوو سیریزا و پۆدوموس له‌ئوروپا و سندرز له‌ئه‌مریكا باڵی چه‌پی كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆیانن، به‌ڵام ئه‌وان هه‌رگیز خاوه‌نی ڕێگاچاڕهیهكی ئابۆری بۆ هێنانه ده‌ری وڵاته‌كانیان له‌قه‌یران نه‌بوون. ئه‌وان له‌باشترین حاله‌تدا، نوێنه‌ڕایه‌تی ڕیفورمگهڵێك ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بن ده‌توانی به‌شیوه‌یه‌كی كاتی تا ڕاده‌یه‌ك ژیانی جه‌ماوه‌ر باشتر كات. ئه‌زمۆنی ڕاسته‌وخۆی ئه‌وان نێشانی داوه كه له‌م بواره‌شدا سه‌ركه‌وتنێكی ئه‌وتۆیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه. لهپۆشایێكدا كه به‌هۆی بێ كه‌ڵك بوونی حیزبه سۆسیال دیموكراته‌كان و له‌نه‌بوونی ئهحزابگهڵێكی ڕادیكالی كۆمۆنیستی، پێك هاتووه، ئه‌م ڕه‌وتانه توانیویانه به به‌لێنی ئێسلاحات و بهبهلێنی زاڵبوون به‌سه‌ر قه‌یراندا، نفوزی جه‌ماوه‌ری به‌ده‌ست بێنێن.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وان له‌هه‌مان كاتدا كه به‌هۆی ناكۆكیه‌كانی زاتی خۆیان و ئه‌وه‌یكه ناتوانن و ئێراده‌ی ئه‌وه‌یان نێیه ده‌ست بۆ بناغه‌كانی ماڵكیت به‌رین، ناتوانن بهلێنیهكانی خۆیان به‌كرده‌وه ده‌ر بهێنێن، به‌ڵام بارودۆخی له‌بارتر بۆ هه‌ڵسوران و گه‌شه‌كردنی ڕه‌وتی ڕادیكال و سۆسیالیستی ده‌ڕه‌خسێنێن. به‌پێی قاعیده كۆمۆنیسته‌كان ده‌بێ بتوانن بچنه ناو هاوكاری و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویست بوو ئێیتلافگهڵێكی سیاسی دیاریكراو له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕه‌وتانه و له‌پرۆژه‌ی رێفورمی ئه‌وان به‌ئاڕاسته‌ی ئێسلاحاتی دیموكراتێك و ڕیفایی پشتیوانی بكه‌ن. به‌ڵام وه‌ها ههمكاریگهڵێك و یان ئێیتلاف له‌كاتێكدا كاریگه‌ر ده‌بێ كه كۆمۆنیسته‌كان خۆیشیان له‌ڕووی ڕێكخراویی و له‌ڕووی نفوز له‌كۆمه‌ڵگادا له‌بارودۆخێكی تا ڕاده‌یه‌ك له‌باردا بن. و نه‌بن به شوێن كه‌وتی ئه‌م ڕه‌وتانه. به‌رنامه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ئه‌گه‌ر چی له‌م بابه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵگای ئێران ده‌دوێت، به‌ڵام رۆخی ئه‌م به‌رنامه‌یه ئاڕاسته‌ی ئوسوولی ئێمه له‌هه‌موو شوێنێكی جێهان دیاری ده‌كات.
پرسیار: سه‌باره‌ت به گورانكارییه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی ناوچه‌كه و له‌وانه سه‌باره‌ت به سوریه وعیراق هیچ چه‌شنه ئاسۆیه‌كی روون به‌دی ناكرێت ته‌نیا نموونه‌ی دڵخۆشكه‌ر له‌و مه‌نته‌قه‌یه ئه‌زمونی خۆبهڕێوهبهڕایهتی له‌كوردستانی سوریه‌یه، كه له‌به‌ر چاوگرتنی خاڵه لاواز و بههێزهكانیشیهوه. ڕێگای هاتنه‌ده‌ر له‌م بارودۆخه سامناكه‌ی كه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێی كه‌وتووه كامه‌یه؟ جێگاوشوێنی كێشه‌ی كورد به‌گشتی لهجهرگهی ڕووداوه‌كاندا چوون ده‌بێنێ؟ وڵام: نێشاندانی رێگای هاتنه‌ده‌ر له‌بارودۆخێكی ئالوزدا كه به‌رهه‌می به‌رژه‌وه‌ندی جێاوازی ده‌وڵه‌ته‌كانی بورژوایی مه‌نته‌قه و زڵهێزهكانه، گه‌ڵێك خۆێنی لهپایدا رژاوه، بهملیونا خه‌ڵكی ئاواره كردووه، گه‌ڵێك دووبهڕهكی ناڕه‌وای پهڕهپێداوه، كارێكی دژواره. له‌م بارودۆخه‌دا كێشه ئه‌وه نێیه كه ڕێگا چارهێك به‌یان بكرێت و یان بنوسریته‌وه، كێشه به‌ڕێوه‌بردنیه‌تی. بۆ به‌ره‌وو ڕوو بوونه‌وه له گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه دوو هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ن كه هێشتا نهكهوتونهته كار. یه‌كیان هێزی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه هیچ قازانجێكیان له‌درێژه‌ی ئه‌م كێشانه‌ی كه له هه‌موو بارێكه‌وه كۆنهپهڕهستانهیه و هیچ په‌یوه‌ندێكی به به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌وه نێیه. ئه‌و هێزه‌ی كه له‌ڕاستیدا لهمابینی ئاوه‌ڕی لایهنكاندا گیریان خواردووه. دووه‌هه‌م، هێزی ویژدانگهڵێكی وشیار و به‌خه‌به‌ر له‌هه‌موو جێهانه. هێزی یه‌كه‌م نه له عێراق و نه له سوریا و نه له یه‌مه‌ن و نه له لیبی، فرسه‌تی خۆده‌رخستنی به‌ده‌ست نه‌هێناوه. له‌ژێر ئاوه‌ری توپخانه و نهعڕهی بۆمب هاویژهكان و ته‌قینه‌وه‌ی خۆكۆژی و تێك هه‌ڵچوونی سه‌رشه‌قامه‌كان، ئه‌م هێزه چاڕهیهكی غه‌یری بێ ده‌نگی دوزینه‌وه‌ی هه‌ر ڕێگاێك بۆ ئه‌منیه‌ت و رزگاركردنی گیان نێیه. پێویسته ئه‌م ئاگرانه خاموش بن تا ئه‌م خه‌ڵكه بتوانن له شتێكی دیكه‌ش غه‌یری پاڕاستنی گیان بێر بكه‌نه‌وه. كه‌وایه ئاگربه‌ست و كۆتایی هاتن به‌م شه‌ڕه كۆنهپهڕهستانهیه سه‌ڕه‌تای هه‌ر حه‌ڕه‌كه‌تێكی دیكه‌یه. ده‌ووترێت كه به هه‌بوونی هێزگهڵێكی وه‌كوو داعش كه بۆ گفتۆگۆ و سازان ناشی ده‌بێ چ بكرێت؟ وڵام ئه‌وه‌یه كه، یه‌كه‌م ڕیشه‌ی ئه‌وانه ده‌بێت له‌ناو كۆمه‌ڵگاوه وشك بكرێت. مادام كه له عیراق ده‌وڵه‌تێكی مه‌زهه‌بی شیعه و یان سبه‌ی رۆژ ده‌وڵه‌تێكی مه‌زهه‌بی سوننی له عیراق له‌سه‌ر كار بێت، هێزگهڵێكی توندڕه‌و له هه‌ر دوو لاوه په‌ڕه ده‌ستێنن. مادام به‌شار ئه‌سه‌د درێژه‌ی حكۆمهتهكهی له‌سه‌ر بنه‌مای ترس و نێگه‌رانی عه‌لوویه‌كان و مه‌سیحیه‌كان لهسوننیهكان دامه‌زراند بێت، داعش لهسوریهش جێگه پێ به‌ده‌ست دێنێت. ئه‌م ترسانه له‌هه‌موو لایكه‌وه بڕه‌وێننه‌وه تاكوو داعش نه‌توانێت لهمهحلدا هێز كۆ بكاته‌وه. دووه‌هه‌م، ده‌وڵه‌ته‌كانی عه‌ربه‌ستان و قه‌ته‌ر و توركیه پێویسته بخڕێنه ژێر زه‌خته‌وه كه ده‌ست له‌یارمه‌تی مادی و ته‌سلیحاتی خۆیان به‌داعش و هێزه‌كانی وه‌كوو داعش هه‌ڵبگرن و كۆتایی به‌شه‌رێك بێنێن كه به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وان به‌ڕێوه ده‌چێت خه‌ڵكی بێ دیفاع ده‌گاته قوربانی. لێره‌دایه كه بابه‌تی هێزی دووه‌هه‌م كه ئاماژه‌ی پێ كرا تێده گۆڕێ. هێزی وشیاری و وێژدانی به‌شه‌ری له‌هه‌موو دونیا بێته هانه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌وه. ئێمه دهبێنێن كاتێك بۆمه‌له‌رزه، سۆنامی، یان تووفانێك له‌شوێنێك ڕوو ده‌دات، چ ڕاده‌یه‌ك هاوپشتی مادی و ئێنسانی له‌هه‌موو شوێنێكه‌وه ده‌كه‌وێته كار. ئهوهێكه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌سه‌ر خه‌ڵكی بێ دیفاعی ئه‌و مه‌نته‌قه‌یه دێت لهسۆنامی سامناكتره. نابێت به‌هێزی پشتیوانی نێو نه‌ته‌وه‌یی هێوابراو بێن نموونه‌گه‌ڵێكی مێژووی هه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌یه كه ده‌توانی ده‌رسیان لێ وه‌ر بگیرێت. حه‌ڕه‌كه‌تی جه‌ماوه‌ری جێهانی له‌پاڵ خۆڕاگری خه‌ڵكی ویتنام بوو كه سپای ئه‌مریكای ناچار كرد ئه‌و وڵاته به‌جێ بھێلێت وكۆتایی به شهر و كاره‌ساته‌كانی بێت. هێزی كرێكاران له وڵاتانی ئورووپایی كه له‌پاڵ خۆڕاگری كرێكاری روسیه، چوارده ده‌وڵه‌تی ناچار كرد كه سه‌ربازه‌كانیان له بهڕهكانی شهر له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كرێكاری روسیه بگه‌ڕێنه‌وه.
پرسیار: درگای هاوكارێكی نوێ له‌نێوان روسیه و توركیه‌دا كراوه‌ته‌وه. هاوكات تا ڕاده‌یه‌ك ساردی له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تی توركیه‌دا به‌تایبه‌ت دوای كودتای ئه‌م دواییانه، پێش هاتووه. ده‌وڵه‌تانی ئورووپایی كه‌م وزۆر ده‌وڵه‌تی توركیه‌یان له چوونه‌ناو یه‌كیه‌تی ئورووپا بێ ئومید كردووه، ئایا ده‌توانین بڵێین كه ده‌وڵه‌تی توركیه ورده ورده خه‌ریكه له‌ڕێزی هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا دێته ده‌رێ؟
وڵام: یارگیری و ریزبه‌ندی سیاسی ده‌وڵه‌ته‌كان لهجێهان هێشتا وا تێك نه‌چووه كه بتوانین ته‌سه‌وه‌ری ئه‌وه بكه‌ین كه ده‌وڵه‌تێكی وه‌كوو ده‌وڵه‌تی توركیه به‌ئاسانی له‌ریزی جه‌مسه‌رێكی جێهانی دهگۆازێتهوه بۆ جه‌مسه‌رێكی دیكه. هه‌ر ده‌وڵه‌تێك له‌توركیه له‌سه‌ر كار بێت بۆ مانه‌وه‌ی خۆی پێویستی به هاوپه‌یمانیه‌كی ستراتیژێك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوایه. لهڕۆانگهیهكی دیكه‌وه پێویسته مانوره سیاسیه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیه له سیاسه‌تی نزیكبوونه‌وه له روسیه ببێنێن. ده‌وڵه‌تانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌هه‌مانكاتدا هه‌ركامه‌یان جێگاوشوێنێكی دیاریكراویان له‌ریزبه‌ندی زڵ هێزه‌كاندا بۆ خۆیان رێزهرڤ كردووه، مانه‌وه‌ی خۆیان ته‌نیا له شوێنكه‌وتنی زڵهێزهكاندا نابێننهوه. به‌رژه‌وه‌ندی مه‌نته‌قه‌یی ئه‌وان هه‌میشه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی زڵهێزی هاوپه‌یمانیان یه‌ك نێیه. ده‌وڵه‌تی توركیه له‌هه‌مانكاتدا كه جێگاوشوێنی خۆی له‌ریزی هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا مه‌حكه‌م و جێكهوتوو ده‌بێنێت، هه‌وڵیش ده‌دات كه به‌دانی ئێمتیازگهڵێك مه‌ترسیه‌كانی دواڕۆژی روسیه له‌سه‌ر خۆی دوور خاته‌وه بۆ نموونه ده‌وڵه‌تی توركیه هه‌وڵ ده‌دات پێش به پشتیوانی ده‌وڵه‌تی روسیه له‌بزوتنه‌وه‌ی كوردستان و حیزبه سیاسیه‌كانی له‌توركیه و له سوریه بگرێت. سازان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و سه‌ردانه‌واندن به‌ڕانبه‌ر به ده‌وڵه‌تی روسیه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌توانی به‌شێك له‌و سازانه بێت به‌ڕه‌چاوگرتنی وه‌ها سیاسه‌تێك له‌ڵایه‌ن توركیه‌وه ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكاش بۆ پێش‌گرتن له‌ئه‌گه‌ری پشتیوانی له‌حیزبه سیاسیه‌كانی كوردستان ده‌خاته ژێر گۆشاره‌وه. له‌م مانوره سیاسیه‌دا كارته‌كان هه‌موو له روون، هه‌مووان ده‌ستی یه‌كتر دهخۆینێنهوه. به‌ڵام به‌م حالشهوه ده‌وڵه‌تی توركیه به‌بێ به‌رژه‌وه‌ندی دڕێژخایه‌نی خۆی ئه‌وه‌نده ناچێته پێش كه له‌په‌یمانی ناتۆ و له‌به‌ڕه‌ی هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا بچێته ده‌ڕێ.
پرسیار: كۆمه‌ڵێك هه‌ڕه‌شه له‌ڵایه‌ن ترامپه‌وه ڕووی له كۆماری ئێسلامی كردووه قسه له پێداچوونه‌وه به ڕێككه‌وتننامه‌ی به‌رجام ده‌كرێت. سه‌فه‌ری ئێرانییه‌كان بۆ ئه‌مریكا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه. له‌ڕۆانگه‌ی ئێوه‌وه كۆماری ئێسلامی چ ده‌وڕێكی له ستراتیژی ئه‌مریكا دوای به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ترامپ هه‌یه؟
وڵام: سیاسه‌تی كۆماریخۆازهكان و دیموكراته‌كان له ئه‌مریكا له‌په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به‌رده‌وام تا ڕاده‌یه‌ك جێاواز بووه هه‌ر دوو لا سیاسه‌تی “گۆپاڵ و شیرینی”یان هه‌بووه به‌ڵام له‌ده‌وره‌ی ئوبامادا بۆ رامكردنی سهركێشیهكانی رژیمی ئێسلامی ڕاده‌ی شیرینیهكهیان زیاد كرد و له‌ڕاده‌ی فشار و هه‌ڕه‌شه‌یان كه‌م كرده‌وه. ئه‌م جاره‌یان له‌گه‌ڵ به‌ده‌ست گه‌یشتنی كۆماریخۆازهكان و ئه‌وه‌ی كه هاوكات زۆرینه‌ی سه‌نا و مه‌جلیسی نوێنه‌رانیان له ده‌ست دایه، ئه‌م ڕه‌وته به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌ڵام به هه‌ر ڕاده‌یه‌كیش ترامپ ڕۆژانه لێدوانی نامۆ بكات، مانورهكانی له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی كۆماریخوازه‌كان ناچێته ده‌ری. دووپات بوونه‌وه‌ی سناریوهكانی سوریه و عێراق و لیبی له‌ئێران دڵخۆازی باڵی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ئه‌مریكاش نێیه. به‌رژه‌وه‌ندی دڕێژماوهی ئه‌مریكا لهمهنتهقه وا هه‌ڵده‌گرێت كه ئه‌گه‌ر قه‌راریش بێت گۆڕانكارێكیش له‌په‌یوه‌ندی ئێران و ئه‌مریكادا پێك بێت، له‌ڕێگای گۆاستنه‌وه‌ی ئارامی ده‌سه‌ڵات له‌باڵی تۆندڕهوو بۆ باڵی میانهڕهوو جێبه‌جێ بێت. ئامانجی به‌رجام له‌ڕۆانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكاوه ئه‌وه بوو كه هاوسه‌نگی هێز له‌ناو خۆی ئێران به‌قازانجی میانهڕهووهكان بگۆڕێت. كۆماریخۆازان قه‌ت سیاسه‌تی گۆڕێنی رژیمی ئێرانیان نه‌بووه، له ئاڵوزترین سه‌رده‌می په‌یوه‌ندییه‌كانیان، ته‌نیا خۆازیاری گۆڕێنی هه‌ڵسوكه‌وتی رژیم بوون. گه‌وره‌كردنه‌وه‌ی مه‌ترسی كۆماری ئێسلامی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، ئامرازێكه بۆ تۆندكردنهوهی كێبه‌ركێ ته‌سلیحاتی لهمهنتهقه و زه‌خت خستنه سه‌ر رژیم بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌فتاری خۆی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا بگۆنجێنێت.
درێژه‌ی هه‌یه.