به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی سۆندخواردنی سه‌رۆك كۆماری ئه‌لجه‌زایه‌ر، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی سه‌رماوه‌ز، له شارهجۆراوجۆرهكان هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی ده‌وڵه‌ت درووشمیان وته‌وه.
“عه‌بدولمه‌جید تێبۆن” كه پێنجشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنابوو، ڕۆژی ٢٨ی سه‌رماوه‌ز سۆندی یاسایی خوارد. ڕێوڕه‌سمی سۆندخواردنی سه‌رۆك كۆمار له حاڵێكدا به‌ڕێوه‌چوو كه خۆپیشانده‌ران، هه‌ڵبژاردنه‌كانیان بایكوت كردبوو. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئه‌لجه‌زایه‌ر كه بووه هۆی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی “عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه” له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ، هه‌روا به‌رده‌وامه و ناڕازییان خوازیاری گۆڕینی بنه‌ڕه‌تی له پێكهاته‌ی سیاسیی ئه‌م وڵاته‌ن.