پۆلیسی هێند ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی سه‌رماوه‌ز، به سه‌دان كه‌س له ناڕازییانی دژبه بێبه‌شكردنی موسوڵمانانی كۆچبه‌ر له وه‌رگرتنی مافی هاووڵاتی بوون له‌م وڵاته‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، به‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌م گه‌ڵاڵه‌یه، پۆلیسی هێند هه‌رجۆره كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م وڵاته‌ی قه‌ده‌غه ڕاگه‌یاندووه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌م قه‌ده‌غه‌یه له به‌شه‌كانی وه‌ك “دێهلی نه‌و” پێته‌ختی هێند و له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌یاله‌ته‌كانی ئۆتارپڕاداشو كارناتاكا به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتووه. شایانی باسه، خزمه‌تگوزاری ئینتێرنێتی له ناوچه‌كانی پێته‌خت كه له ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانه‌كان نزیكه، پچڕاوه. هاوكات به هه‌زاران كه‌س له هێزه‌كانی پۆلیس ناردراون بۆ پێته‌ختی ئه‌م وڵاته. خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن: به‌هۆی په‌سه‌ندكردنی ئه‌م یاسایه، پێدانی مافی هاووڵاتیی بوون بۆ یه‌كه‌م جار به پێی ئایین ده‌بێ و ئه‌مه هه‌ڵاواردن له‌دژی موسوڵمانانه.