
مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، به‌دوای چه‌ندین كاتژمێر باس و ڕاوێژ، لێپرسینه‌وه له “دوناڵد ترامپ” سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌ی په‌سه‌ند كرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات” و “ئاستنه‌گ درووستكردن له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران” خرایه ده‌نگدانه‌وه. ئه‌م ته‌رحه ئێستا به‌مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی كۆتایی نێردراوه بۆ ئه‌نجومه‌نی پیران. شایانی باسه، “دوناڵد ترامپ” سێهه‌مین سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌یه كه ته‌رحی لێپرسینه‌وه‌كه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ند ده‌كرێت. لە پرسی یەکەمدا بە ٢٣٠ دەنگی بەڵێ لەبەرامبەر ١٩٧ دەنگی نەخێر، لێپێچینەوە لەگەڵ ترەمپدا پەسەندکرا. لە پرسی دووەمیشدا کە تایبەتە بە ئاستەنگ دروستکردن لەبەردەم ئەنجومەنی نوێنەران، بە ٢٢٩ دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە ١٩٨ دەنگی نەخێر پەسەندکرا. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌گه‌ر دوو له‌سه‌ر سێی سێناتۆره‌كان ده‌نگی بێ بڕاویی به ترامپ بده‌ن، ئه‌وه له‌سه‌ر كار وه‌لا ده‌نرێ و ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆمار له مێژووی ئه‌م وڵاته كه له‌سه‌ركار وه‌لا نراوه.
