
به هه‌زاران هاووڵاتیی له كۆماری چێك ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، بۆ جارێكی دیكه له شاری “پڕاگ” پێته‌ختی ئه‌م وڵاته هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته بوون.
خۆپیشانده‌ران دوای ئه‌وه‌یكه، دادستانی په‌روه‌نده‌ی ته‌زویر له یارانه و یارمه‌تییه‌كانی یه‌كێتیی ئۆرووپای كرده‌وه، بۆ جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا. شایانی باسه، ناڕازییان له‌م ماوه‌ی ئه‌مساڵدا چه‌ندین جار به خواستی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه و جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه كه دادستان ده‌بێ په‌روه‌نده‌ی یه‌كێك له شیركه‌ته‌كانی سه‌رۆك كۆمار كه ١٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، نزیكه‌ی ٢ ملیۆن یۆرۆی له یه‌كێتیی ئۆرووپا وه‌رگرتووه بكاته‌وه و په‌یگریی بكات.
