
ڕاپۆرته‌كان له توركییه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڕه‌وتی ڕه‌شبگیری له‌م وڵاته هه‌روا به‌رده‌وامه و زۆربه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گولێن بازداشت كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، زیاتر له سێ ساڵ به‌سه‌ر كوده‌تا سه‌رنه‌گرتووه‌كه‌ی ساڵی ٢٠١٦ی توركییه تێپه‌ڕده‌بێ و ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ئه‌م وڵاته ئێستاش دوای سێ ساڵ سه‌رقاڵی گه‌ڕان به‌دوای ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی ئه‌م كوده‌تایه‌ن. به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ئاناتۆلی، دادستانی توركییه له‌م پێوه‌نده‌دا حوكمی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٢٦٠ كه‌سی ده‌ركردووه كه له‌م ژماره‌یه زیاتر له ٢٤٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه، ئه‌م كه‌سانه به تۆمه‌تی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی “فه‌تحوڵڵا گولێن” ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها ده‌وترێت كه ئه‌م كه‌سانه له ڕه‌هه‌ندی گه‌یاندنی برووسكه‌ی “بایلۆك” بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ یه‌كتر كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هه‌ینی ڕابردووش، زیاتر له ١٥٠ كه‌س به هه‌مان تۆمه‌ت له توركییه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ڕه‌خنه‌گران، ئه‌م تۆمه‌تانه به بیانوو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌یارانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان ناو ده‌به‌ن.
