ڕاپۆرته‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه‌كانی پۆلیسی فه‌ڕانسه به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ناڕازییانی دژبه گه‌ڵاڵه‌ی چاكسازیی ڕاده‌ست كرا‌و له لایه‌ن “ئێمانۆئێل مه‌كرۆن”، له گازی فرمێسكرێژ كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه.
به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆنفێدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری كار له فه‌ڕانسه، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٥٠ هه‌زار كرێكار له‌سه‌ر بانگێشتی ئه‌م كۆنفێدراسیۆنه، په‌یوه‌ست بوون به ڕێزی خۆپیشانده‌رانه‌وه. هاوكات هه‌واڵنێریی روویتێرز ڕایگه‌یاندووه كه له نزیك مه‌یدانی “ناسیۆن” له ڕۆژهه‌ڵاتی پاریس، له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون هاتووه‌ته ئاراوه. شایانی باسه، سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان، پارته‌كانی نه‌یاری ده‌وڵه‌ت، جلیقه زه‌رده‌كان و خوێندكاران به‌نیازن به به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتنێكی سه‌رتاسه‌ری كه له‌ڕۆژی ٥ی دێسامبره‌وه ده‌ستی پێكردووه، پاشه‌كشه به ده‌وڵه‌تی “ئێمانۆئێل مه‌كرۆن” له جێبه‌جێ كردنی چاكسازیی له یاسای خانه‌نشینی ئه‌م وڵاته بكه‌ن. له ده‌ستپێكی ئه‌م مانگرتنه‌وه هه‌تا ئێستا، سیستمی گواستنه‌وه‌ی گشتیی به‌تایبه‌ت له شاری پاریس په‌كی كه‌وتووه و زۆربه‌ی زانكۆكانی فه‌ڕانسه‌ش ته‌عتیل كراون.