ساڵانە لە دونیادا ملیۆنان کەس بە هۆکارى جیاواز زێدی خۆیان جێدەهێڵن و رو لە وڵاتانى دیکە دەکەن و ئەم رێژەیەش بەردەوام لە زیادبوندایە.
رۆژى ١٨ى دێسامبری هەموو ساڵێک لەلایەن رێکخراوى نەتەوە یەکگرتوەکانەوە وەک رۆژى جیهانى کۆچبەران ناسێنراوە، کە میللەتانى دونیا بە شێواز و بۆنەى جیاواز ئەم رۆژە بەرز رادەگرن و ئەمڕۆش نۆزدەهەمین ساڵیادى رۆژى جیهانى کۆچبەرانە. بە پێى دوا ئامار، کۆچکردن لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى بەڕێژەى ٤٩ لهسهد زیادی کردووه. ئهم زیادكردنه له ساڵی ٢٠٠٠وه تا ساڵی ٢٠٠٧ بهمشێوهیه بووه، لهساڵى ٢٠٠٠ ژمارهى كۆچبهران ١٧٣ ملیۆن كهس بووە لەسەر ئاستى دونیا،بەڵام لە کۆتاییەکانى ٢٠١٧ بەرزبۆتەوە بۆ ٢٥٨ ملیۆن کەس. بە پێى راپۆرتێکى فێدراسیۆنی پەنابەران (IFIR)، بەهۆى جەنگ و ململانێى سیاسى و گەندەڵى، خەڵکى عێراق لە ماوەى ٤٠ ساڵى رابردوودا روبەڕوى چەندین کۆچى بەکۆمەڵ بونەتەوە و وڵاتەکەیان جێهێشتوە.