ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كرێكارانی شیركه‌تی ئامازۆن له ئاڵمان به‌نیازن كه به داخوازی حه‌قده‌ستی زیاتر، ده‌ست بده‌نه مانگرتن.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، یه‌كێتییه‌كی كرێكاری له ئاڵمان داوای له كرێكارانی دوو ناوه‌ندی لۆجێستیكی ئامازۆن كردووه كه به مه‌به‌ستی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان له سه‌روبه‌ندی سه‌ری ساڵی نوێ، ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه و مان بگرن. یه‌كێتیی “وێردی” به‌نیازه تا به گوشار خستنه‌سه‌ر شیركه‌تی ئامازۆن، ئه‌م شیركه‌ته ناچار بكات كه خواسته‌كانی كرێكاران جێبه‌جێ بكات. به پێی ئه‌م قه‌رارداده، یه‌كێتیی وێردی ده‌توانێت به له‌به‌ر چاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی كرێكاران، وتووێژ له‌گه‌ڵ كارفه‌رما یاخود ئه‌نجومه‌نی كارفه‌رماكان بكات. ئه‌م یه‌كێتییه هه‌روه‌ها به‌نیازه، پاداشی كۆتایی كار له ته‌عتیلات ببێته چوار به‌رابه‌ر. به پێی بانگهێشتی ئه‌م یه‌كێتییه، مانگرتنی كرێكاران له ڕێكه‌وتی ١٦ی دێسامبر ده‌ست پێ ده‌كا و تا ڕێكه‌وتی ٢١ی هه‌مان مانگ درێژه‌ی ده‌بێت.