كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی فه‌سا له‌درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به بیلاته‌كلیفی كاریان و هه‌روه‌ها بارودۆخی دژواری گوزه‌رانیان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز بۆ جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ر ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له بارودۆخێكدا به‌ڕێوه‌چووه كه سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنی په‌رداختی حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكاران، هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێك به‌م ئاراسته‌یه هه‌ڵنه‌گیراوه. شایانی باسه، كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه كه خاوه‌نی كارخانه به‌ڵێنی دابوو كه تا ڕێكه‌وتی ٣١ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی گوڵان و گه‌لاوێژیان په‌رداخت بكات، به‌ڵام ئه‌م به‌ڵێنه هه‌تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه.