شه‌وی سێشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، بۆ چواره‌مین شه‌وی به‌رده‌وام، خۆپیشاندانه‌كان له شاری به‌یرووت پێته‌ختی لوبنان هه‌روا درێژه‌ی بوو و به‌هۆیه‌وه له نێوان ناڕازییان و هێزه‌كانی پۆلیس چه‌ندین تێكهه‌ڵچوون هاتووه‌ته ئاراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه، هێزه‌كانی پۆلیس بۆ بڵاوه‌پێكردن به ناڕازییان، كه‌ڵكیان له گازی فرمێسك‌ڕێژ و ماشینی ئاوپاش وه‌رگرتووه. هاوكات خۆپیشانده‌ران له كاردانه‌وه به‌م هه‌وڵه، ده‌ستیان كردووه به هاویشتنی به‌رد و ته‌ره‌قه. شایانی باسه، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی حیزبوڵڵا و بزووتنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ل له چه‌ند شاری لوبنان، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌ی ناڕازییان و خێوه‌ته‌كانیان ئاگرتێبه‌رداوه. توندووتیژییه‌كانی ئه‌م دواییانه به‌دوای ئه‌وه ده‌ستی پێكرده كه “میشێل عۆن” سه‌رۆك كۆماری لوبنان باسی له دواخستنی وتووێژه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی دێسامبر كردبوو. ئه‌مه له كاتێكدایه كه نوێنه‌ری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له لوینان ڕۆژی دووشه‌ممه خوازیاری لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به سه‌ركوت و به‌كارهێنانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری هێزه ئه‌منییه‌كان له توندووتیژی له‌دژی خۆپیشانده‌ران ببوو و له‌ئاست دواخستنی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌كی سیاسیی بۆ كۆتایی هێنان به‌م قه‌یرانه هوشداری دابوو. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه خۆپیشانده‌ران سوورن له‌سه‌ر گۆڕینی پێكهاته‌ی سیاسیی ئه‌م وڵاته و ده‌ڵێن تا كاتێك كه سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ده‌سه‌ڵاتدان له‌سه‌ر كار لانه‌چن، به‌رده‌وام ده‌بن له خۆپیشاندانه‌كانیان.