
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئەنجامی بۆردومانێکی هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له ئێدله‌ب، ١٤ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٨ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه هێزه‌كانی رژێم ده‌ستیانكردووه به هێرشی زه‌مینیی و ئاسمانیی بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك گوندی سه‌ربه ناحییه‌ی “بیداما” لە پارێزگای ئێدله‌ب. تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی ئێدله‌ب ڕایانگەیاندووە كه به‌هۆی ئه‌م بۆردوومانانه‌وه، شه‌ش كه‌س له بیداما، حه‌وت كه‌س له بازاڕی گوندی مهعساران، یه‌ك كه‌س له كهنایهس و هه‌شتی دیكه‌یش له ته‌ل میننیس گیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوكات ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی هاووڵاتیانی مەدەنی برینداربوون و له نێو كوژراوه‌كانیشدا، چه‌ند منداڵێك هه‌ن. شایانی باسه، مه‌ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه به‌هۆی به‌رده‌وامیی بۆردوومانه‌كانه‌وه ژماره‌ی كوژراوه‌كان به‌رزبێته‌وه.
