کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بڕیاری سزای لە سێدارەدانی پەرویز موشەرەف سەرۆکی پێشووتری پاكستان

صدور حکم اعدام پرویز مشرف رئیس جمهور

صدور حکم اعدام پرویز مشرف رئیس جمهور

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، دادگای دژە تیرۆری پاکستان بە تۆمەتی ناپاکی گەورە و سەرپێچی لە دەستور، سزای لە سێدارەدانی بەسەر پەرویز موشەرەف، سەرۆکی پێشووتری ئه‌م وڵاتەدا سەپاند.

په‌رویز موشەڕەف کە بە بێ ئامادەبوونی خۆی دادگایی کرابوو، تۆمەتبارە بە راگەیاندنی باری نائاسایی لەدەرەوەی دەستور و هەڵپەساردنی دەستور لە ساڵی ٢٠٠٧دا. شایانی باسه‌،مانگی رابردوو سێ دادوەر ئەو بڕیارەیان لە دژی پەرویز موشەڕەف دەرکردبوو، بەڵام دیوانی باڵای دادوەری راگەیاندنی بڕیارەکەی راگرتبوو. پەرویز موشەڕەف ساڵی ١٩٩٩ بە کودەتای سەربازی دەسەڵاتی گرتە دەست و ساڵی ٢٠٠١ بووە سەرۆک کۆماری پاکستان و له‌ ساڵی ٢٠٠٨ بەهۆی فشاری بەرهەڵستکارانییەوە ناچار بوو دەستلەکاربکێشێتەوە. پەرویز موشەرەف لە ساڵی ٢٠١٦ەوە لە شاری دوبەی دەژی و یەکەم سەرکردەی سەربازی پاکستانە، کە بە هۆی کودەتاوە هاتبێتە سەر دەسەڵات و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا بسەپێنرێت.