ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی كوت عه‌بدوڵڵا له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداریی خوزستان و وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ناڕه‌زایه‌تیی، خوازیاری په‌رداختی كردنی بڕی دوو مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی ڕه‌زبه‌ر و خه‌زه‌ڵوه‌ریان په‌رداخت نه‌كراوه و له بارودۆخی ئابووری ئێستادا په‌رداخت نه‌كردنی بڕی دوو مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان كێشه‌ی زۆری له بواری دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه. ده‌شڵێن: لانیكه‌م ٥٠ كرێكار له به‌شی فه‌زای سه‌وز كار ده‌كه‌ن كه شاره‌داریی هیچ به‌رنامه‌یه‌كی بۆ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان نییه.