به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی لوبنان شه‌وی دووشه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌ز بۆ دووهه‌مین شه‌وی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به به‌ربژێربوونی “سه‌عد حه‌ریری” بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌م وڵاته و به‌رده‌وامی توندووتیژی نواندنی پۆلیس له‌به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران، له شاری به‌یرووت پێته‌ختی ئه‌م وڵاته هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له دووهه‌مین شه‌وی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی دژه شۆڕش له شاری به‌یرووت، به ده‌یان كه‌س له ناڕازییان برینداربوون. له ئه‌نجامی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌دا، هێزه‌كانی پۆلیس هه‌وڵیان ده‌دا كه له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی گازی فرمێسك‌ڕێژ و ماشینی ئاوپاش بڵاوه به خۆپیشانده‌ران بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه‌ی توندی هاووڵاتییانی ناڕازیی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه. شایانی باسه، ڕۆژی دووشه‌ممه په‌رله‌مانی لوبنان سه‌باره‌ت به به‌ربژێربوونی سه‌حد حه‌ریری بڕیار ده‌دا و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه ناوبراو بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ناڕازییان له ئاست ناكارامه‌بوونی ڕێبه‌رانی ئه‌م وڵاته بۆ پێڕاگه‌یشتن به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاوسان، بێكاری، گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی شاریی تووڕه‌ن. خۆپیشانده‌ران هه‌روه‌ها خوازیاری كۆتایی هێنان به گه‌نده‌ڵی ده‌وڵه‌تی و چاكسازیی جیدی له پێكهاته‌ی سیاسیی و دیاری كردنی كابینه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆن.