به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی ویلایه‌تی “هه‌رات” له ئه‌فغانستان، له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی له كاروباری ناوخۆی ئه‌م وڵاته كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن ، ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران پشتیوانی له گرووپه تیرۆریسته‌كانی وه‌ك “تاڵبان و له‌شكه‌ری فاته‌میون” ده‌كات و به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ده‌خاله‌ت له كاروباری سرووشتی ئه‌م وڵاته ده‌كات. شایانی باسه، ناڕازییان به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك” ئێمه ڕێگه به كاربه‌ده‌ستانی ئێران ناده‌یه‌ن كه ئه‌فغانستان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌یه‌كانی ٦٠ و ٧٠ی هه‌تاوی” له‌ئاست هه‌وڵه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاندووه، ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران چه‌ندین بنكه و حه‌شارگه‌ی ئه‌منی بۆ له‌شكه‌ری فاته‌میون له ویلایه‌ته‌كانی ڕۆژئاوای ئه‌فغانستان به تایبه‌ت له هه‌رات درووست كردووه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی خۆی له ناوچه‌كه.