ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌ز، له‌درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان دژبه گه‌ڵاڵه‌ی پێدانی شارومه‌ندی به كۆچبه‌رانی بیانی له هێند كه موسڵمانان ناگرێته‌وه، لانیكه‌م شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه په‌رله‌مانی هێند له‌هه‌مان ڕۆژدا ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ی په‌سه‌ند كردووه. هاوكات له‌گه‌ڵ په‌سه‌ند كردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی هێند ده‌ستی پێكردووه و دواتر به خێرایی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه. به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه، زیاتر له ٥ هه‌زار كه‌س له شاری “گواهاتی” گه‌وره‌ترین شاری ویلایه‌تی “ئاسام” هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا. ده‌وڵه‌تی هێند له هه‌ندێ له ناوچه‌كانی ئه‌م وڵاته حكوومه‌ت نیزامی ڕاگه‌یاندووه و شایانی باسه، هێڵی ئینتێرنێتیش له‌م ناوچانه پچڕاوه. به‌پێی ئه‌م گه‌ڵاڵه نوێیه، هاووڵاتییانی ئه‌فغانستانی، به‌نگلادێشی و پاكستانی له هێند ده‌توانن داوای مافی په‌نابه‌رییه‌تی بكه‌ن و ببنه شارومه‌ندی ئه‌م وڵاته، به‌ڵام ئه‌م یاسا نوێیه شموولی موسڵمانانی ئه‌م سێ وڵاته نابێ و ئه‌م ته‌وه‌ره‌ش بووه‌ته هۆكاری سه‌ره‌كی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی وڵاتی هێند.