به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لانیكه‌م سێ مه‌عده‌نچی به‌هۆی داڕمانی كانێكی زێر له ناوچه‌ی “واتسا” له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی كۆماری دێمۆكراتیكی كۆنگۆ، گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی مه‌حه‌للی كۆماری دێمۆكراتیكی كۆنگۆ، ته‌رمی قوربانییانی ئه‌م ڕووداوه له‌ژێر داروپه‌ردوودا هێنراونه‌ته ده‌رێ، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ی كه له‌ژێر داروپه‌ردوودا گیریان خواردووه له‌به‌ر ده‌ستدا نییه. شایانی باسه، ئه‌م مه‌عده‌نه له نزیك سنووری ئوگاندا لێدراوه و له‌هه‌رجۆره ئیمكاناتێكی ئیمه‌نی بێبه‌ری بووه.