کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له‌ فه‌لووجه‌

دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له‌

دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له‌

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ لە شارۆچکەی فەلوجە گۆڕێکی دیكه‌ی بەکۆمەڵ کە رووفاتی زیاتر لە ١٠٠ کەسی تێدا بووه‌ دۆزراوه‌ته‌وە.

بە پێى راگەیەندراوی بەشى مافى مرۆڤى دەستەى زانایانى عێراق، مێژوى گۆڕەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى ٢٠١٦ و ڕوفاتى زیاد لە ١٠٠ کەسى تێدا بووه‌ و به‌ پێی گرتە ویدیوییه‌كانیش کە بنکەى پزیشکى دادى ڕومادى پشتڕاستى کردوەتەوە و دەرخەرى ئەوەیە کۆمەڵکوژیی ڕوویداوە، ئاسەوارى ئەشکەنجەدان به‌سه‌ر ته‌رمی ئه‌م كه‌سانه‌ دیتراوه‌. شایانی باسه‌، سەرجەم قوربانیانى ڕووداوەکە سەر بە خێڵی “ئەلمحامد” بوون و ژمارەیان ٦٤٣ كه‌س بووە، کاتێک لە ساڵى ٢٠١٦دا ڕفێندرابوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، لە ماوەى ڕابردوشدا گۆڕێکى بە کۆمەڵى گەورە لە باکورى پارێزگاى بابل دۆزرایەوە، کە ڕووفاتى زیاد لە ٢٠٠ کەسى تێدا بووه. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ١٥ گۆڕی بەکۆمەڵی دیكه‌ لە پارێزگای ئەنبار دۆزراونه‌ته‌وە و بەرپرسانی شارەکەش دەڵێن: لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە کۆمەڵ کوژکراون. بەپێی دوایین ئامارە فەرمییەکان لە عێراقدا ٢٤٩ گۆڕی بەکۆمەڵ کە هێشتا روفاتەکانیان دەرنەهێنراون بوونیان هه‌یه‌.