به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی “ڕه‌یڵ سه‌نعه‌ت كاران”ی شاری زاهدان له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زیا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ئه‌م كرێكارانه، په‌یمانكار له هه‌ر مانگێكدا ته‌نیا ٦٠ له‌سه‌د حه‌قده‌ستی كرێكاران په‌رداخت ده‌كات. هاوكات له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌روه‌ی نرخی كاڵاكان و گڕانی سه‌رسوڕ هێنه‌ر، په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كان كێشه‌ی زۆری بۆ بژیوی بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه. كرێكاران ده‌شڵێن، تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرن.