کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ره‌وانه‌ كردنی هه‌زارو ٥٠٠ كه‌س بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌ هۆی پیسبونی كه‌ش و هه‌وا له‌ ئێران

ره‌وانه‌ كردنی هه‌زارو ٥٠٠ كه‌س

ره‌وانه‌ كردنی هه‌زارو ٥٠٠ كه‌س

به‌هۆی پیسبونی هه‌وا له‌ ئێران، هه‌زار و ٥٤١ كه‌س كه‌ توشی دڵه‌كوتێ و هه‌ناسه‌سواری ببون، رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.

موجته‌با خالیدی، وتەبێژی فه‌رمانگه‌ی باری له‌ناكاوی ئێران رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی ٢٤ سەعاتی رابردوودا به‌هۆی كاریگه‌ری پیسبونی هه‌واوه‌، هه‌زار و ٥٤١ كه‌س كه‌ توشی دڵه‌كوتێ و هه‌ناسه‌سواری له‌ پارێزگاكانی تاران، ئەسفەهان، ئه‌لبورز و مه‌ركه‌زی ببون، گەیەنراونەتە یه‌كه‌ی فریاگوزاری خێرای نه‌خۆشخانه‌كان. ناوبراو ئاماژه‌ی بەوەکرد، كه‌ ٥٧٠ كه‌س به‌هۆی هه‌ناسه‌سواری و ٩٧١ كه‌سی دیكه‌یش به‌هۆی دڵه‌كوتێوه‌ گەیەنراونەتە نه‌خۆشخانه‌كان.