به پێی ڕاپۆرته‌كان، فرۆكه‌وانان و خه‌ده‌مه‌ی شیركه‌تی فرۆكه‌وانی “جت ستار”ی ئۆسترالیا له درێژه‌ی مانگرتنێك له ڕێكه‌وتی ١٣ی دسامبر ده‌ستی پێكردووه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی دسامبریش، لانیكه‌م ٥٤ په‌روازی ناوخۆی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كارمه‌ندانی شیركه‌تی فرۆكه‌وانی جت ستار به هۆی ڕێنه‌كه‌وتنی فدراسییونی فرۆكه‌وانانی ئوسترالیا بۆ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حقووق له ڕۆژی ١٣ی دسامبر ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن. هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه، خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٣ له‌سه‌دی حقووقی ساڵانه‌ن. به وته‌ی ئه‌م فدراسییونه ئه‌م مانگرتنه ئه‌گه‌ری هه‌یه تا ٣٠ی دسامبر درێژه‌ی هه‌بێت.