ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی سه‌رماوه‌ز كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی گۆنبه‌د سۆڵتانییه له ئوستانی زه‌نجان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكاران به كۆبوونه‌وه و ڵه ڕێگای به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی چوار مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. كرێكاران هه‌روه‌ها له ڕێگای نامه‌یه‌ك به به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م مه‌جموعه فه‌رهه‌نگییه ڕایانگه‌یاندووه، هاوكات له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌روه‌ی نرخی كاڵاكان و گڕانی سه‌رسوڕ هێنه‌ر، په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كان كێشه‌ی زۆری بۆ بژیوی بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن، تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرن.