ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له پێرسۆنێلی زانكۆی “ئازاد”ی تاران و زانكۆی عیلمی كاربۆردی تاران به شێوه‌ی جیاجیا له ناڕه‌زایه‌تیی به جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، پێرسۆنێلی زانكۆی “ئازاد”ی تاران به كۆبوونه‌وه له حه‌ساری ئه‌م زانكۆیه و وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ناڕه‌زایه‌تیی، له‌ئاست كه‌م كردنه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن ته‌مه‌ن له حقووقه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. خوێندكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: تا كاتێك كه ئه‌م بڕه پاره‌یه كه به بێ ئاگاداری ئه‌وان له حقووقه‌كانیان كه‌م كراوه‌ته‌وه نه‌گه‌ڕێندرێته‌وه سه‌ر جێگه‌ی خۆی، ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرن. هاوكات ڕۆژی شه‌ممه ژماره‌یه‌ك له پێرسۆنێلی زانكۆی عیلمی كاربۆردی و دامه‌زراوه‌ی فێركاری باڵای شاره‌داریی تاران كه ٦ تا ١٥ ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه، له ناڕه‌زایه‌تیی په‌رداخت نه‌كردنی حقووقه‌كانیان،ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.