لە ئهنجامی هێرشێكی گرووپی ئیسلامیی تاڵبان بۆ سەر بنكەیەكی سەربازی لە ویلایەتی غەزنی له ناوهندی ئەفغانستان، ٢٥ سەرباز كوژران.
ئاژانسی هەواڵیی دەنگی ئەفغانستان لهم پێوهندهدا ڕایگهیاندووه كه، ژمارەیەک چەكداری تاڵبان هێرشیان كردووەتە سەر بنكەیەكی سەربازی لەناوچەكە و لە ئاکامدا، ٢٥ سەربازیان كوژراون و دوای هێرشەكەش چەكدارەكان هەڵاتوون. شایانی باسه، گرووپی ئیسلامیی تاڵبان بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەكە رایگەیاند و ئاماژەى بەوهش كردووه كه له ئهنجامی ئهم هێرشه ٣٢ سهرباز كوژراون. ئەو هێرشە لەکاتێکدایە، لە دوو مانگى رابردوودا لە شارى “کابۆل”ى پێتهخت بەهۆی چەند تەقینەوەیەکەوە نزیکەى ٣٠ کەس کوژران و دەیان کەسیش برینداربوون.