
ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی سه‌رماوه‌ز، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه له بینایه‌كی مه‌سكوونی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئاڵمان، لانیكه‌م كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٢٥ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له شاری “بلانكنبۆرگ” ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه بینایه‌كی مه‌سكوونی به‌ته‌واوی له‌ناوچووه. هاوكات ته‌رمی كه‌سێك كه به‌هۆی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه گیانی له‌ده‌ستداوه دۆزراوه‌ته‌وه. هاوكات پۆلیسی ئاڵمان ڕاگه‌یاندووه كه دۆخی ته‌ندرووستی هه‌ندێ له برینداربووه‌كان ناجێگیره و ئه‌گه‌ری هه‌یه كه ژماره‌ی قوربانییان بچێته سه‌ره‌وه.
