کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

سه‌ركه‌وتنی پارتی پارێزگاران له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له‌ بریتانیا

سه‌ركه‌وتنی پارتی پارێزگاران له‌

سه‌ركه‌وتنی پارتی پارێزگاران له‌

بۆریس جانسۆن سەرۆكی پارتی پارێزگارانی بریتانیا سەركەوتنی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی وڵاتەكەی بەدەستهێنا و توانی لە پەرلەمانی وڵاتەكەی، ٣٢٦ كورسی له‌ كۆی ٦٥٠ كورسی مسۆگەر بكات.
بەپێی داتای هه‌واڵنێرییه‌كان، دوای جیاكردنەوەی دەنگەكانی ٦٠٠ ناوه‌ندی هەڵبژاردن، ژمارەی كورسییەكانی پارتی پارێزگاران گه‌یشتووه‌ته‌ ٣٢٦ كورسی و ئەوەش رێگە خۆش دەكات لەبەردەم چونەدەرەوەی بریتانیا لە رێكەوتی ٣١ی نۆوامبر لە یەكێتیی ئۆرووپا. شایانی باسه‌، بۆریس جانسۆن رایگەیاندووه‌ كە ئەم حكومەتە نوێیەی پارێزگاران دەسەڵاتێكی نوێی بەدەستهێنا نەك بەتەنها بۆ جێبەجێكردنی برێگزیت، بەڵكو بۆ یەكخستنی وڵات و هەستانەوەی بریتانیا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، لەدوای جەنگی جیهانی دوهه‌مه‌وه‌ن ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ پارتی كرێكاران شكستێكی لەو جۆرە بەخۆیه‌وه‌ ده‌بینێت و هۆكاری شكستهێنانی ئەو پارتەش دەگەڕێتەوە بۆ پرسی برێگزیت و جگە لەوەش پارتی پارێزگاران لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكاندا زۆر تیشكیان خستە سەر پرسی دەرمان و پێداویستیی پزیشكی كە ئەوەش بەلای بریتانییەكانەوە پرسێكی زۆر جێی بایەخە، سەرەڕای پرسەكانی دیكەی وەك تیرۆر و كۆچ و چەندین پرسی دیكە كە بونە هۆی پێكهاتنی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌.