ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌ز، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی مێترۆی شاری ئه‌هواز له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٢٠ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان به ڕێپێوان له چوارڕێیانی “نادری”یه‌وه به‌ره‌و ماڵی ئیمام جومعه‌ی ئه‌مشاره ڕێپێوانیان كرد.
ئه‌م ڕێپێوانه له‌حاڵێكدایه كه مه‌ئموورانی ئه‌منییه‌تی و لیباس شه‌خسی، به جێگیربوون له شه‌قامی نادری و ده‌ورووبه‌ری، كه‌شێكی توندی ئه‌منییه‌تییان به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا زاڵ كردبوو. كرێكارانی مێترۆی ئه‌هواز به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ناڕه‌زایه‌تیی له‌وانه، “كێشه‌ی ئێمه چاره‌سه‌ر نه‌بێ، هه‌موو ڕۆژێك ئه‌م دۆخه به‌رده‌وامه” و “خوزستانی داماو به‌رپرسی باشی نییه”، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به خواسته‌كانیان بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كرێكارانی پڕۆژه‌ی مێترۆی ئه‌هوز ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی سه‌رماوه‌زیش له نزیك بینای سازمانی قه‌تاری شاریی له بڵواری بێهبه‌هانی، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو.