
وته‌بێژی نیزامی نیجێر ڕۆژی چوارشه‌مممه ٢٠ی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند كه گرووپێكی سه‌ر به “داعش”، له سنووری وڵاتی مالی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی و به‌هۆیه‌وه ٧١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، ئه‌م گرووپه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له‌و ناوچانه‌ی كه وه‌ك “ساحل” له ڕۆژئاوای ئه‌فریقا هه‌ژمار ده‌كرێن، ئۆپڕاسیۆنی چه‌كدارانه‌یان ئه‌نجام داوه. وته‌بێژی ئه‌ڕته‌شی نیجێر ڕاشیگه‌یاندووه كه هێرشبه‌ره‌كان چه‌ند سه‌د كه‌س ده‌بوون و نزیكه‌ی سێ كاتژمێر درێژه‌ی كێشاوه. ده‌شڵێت: ئه‌م گرووپه له مانگه‌كانی ئه‌یار و ژۆئه‌ن له‌م ناوچه‌یه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كان و به‌هۆیه‌وه ٥٠ سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ست دابوو. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای كوژرانی ٧١ سه‌رباز، ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌روشوێن بوون.
